ماڵپه‌ڕی هێرانا ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی نوێی بۆ ١٤ به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین سازكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌دوای سكاڵای ئیداره‌ی كولی زیندانه‌كانی تاران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی نوێی بۆ “فه‌ریبا ئه‌سه‌دی“، “شه‌كیلا مونفه‌رێد“، “سه‌با كورد ئه‌فشاری“، “فرووغ ته‌قی پوور“، “په‌ره‌ستوو موعینی“، “ڕاحیله ئه‌حمه‌دی“، “زه‌هرا سه‌فایی“، “عالیه موته‌لیب زاده“، “نه‌رگیس محه‌ممه‌دی“، “مه‌رزیه فارسی“، “فریشته سادات محه‌ممه‌دی“، “ئه‌عزه‌م خزری جه‌وادی(نه‌سرین جه‌وادی)”، “نه‌رگیس ئه‌دیبی” و “ئه‌سرین دوركاله” به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی“، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه نیزام” و “بێڕێزی به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم” سازكردووه و بڕیاره له له‌قی ٣ی دادسه‌رای ئێڤین دادگایی بكرێن.