له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان بۆ “عه‌لی حاجی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری جۆڵفا ساز كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌روه‌نده‌ی تازه‌سازكراوی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ ئه‌و چالاكه سنفیه ڕاده‌ستی دادگای ئینقلابی جۆڵفا كراوه و ئه‌بێ له ماوه‌ی ده ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت و سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی به‌رگری له خۆی بكات. سازكردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ بۆ ئه‌و چالاكه سنفیه له حاڵكێدایه كه هێشتا ده‌ره‌ئه‌نجامی په‌روه‌نده‌ی پێشووی عه‌لی حاجی كه به “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كرابوو، ڕوون نه‌بووه.