ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری تاران پێنج كه‌سی سه‌باره‌ت به كوژرانی پۆلیسێك ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و په‌روه‌نده‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی بۆیان سازكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێدراه‌ی ئیتلاعات به زۆره‌ملێ ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی هێناوه‌ته به‌رده‌م دووربینی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌تاوانه‌كانیان بنێن، به‌ڵام هه‌موویان له‌به‌رده‌م دووربینه‌كاندا ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه و ئێستا ئیداره‌ی ئیتلاعات سه‌رقا‌ڵی سناریۆسازییه بۆ ئه‌وه‌ی به ئێعدام مه‌حكوومیان بكات. یه‌كێك له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه ناوی “میلاد ئارموون”نه و تا ئێستا چه‌ندین جار به زۆره‌ملێ هێندراوه‌ته به‌رده‌م دووربین، به‌ڵام هیچ كاتی دانی به تاوانه‌كه‌ی نه‌ناوه و دادگای ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه.