به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ دوو ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی “مریه‌م شوكرانی” و “زه‌ینه‌ب ڕه‌حیمی” ساز كردووه.
“مریه‌م شوكرانی” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: بۆ جارێكی دیكه له لقی ١٦ی بازپۆرسی دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیای تاران په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌م بۆ ساز كراوه. ته‌نانه‌ت بابه‌تی سكاڵاكه‌ش نازانم و ماڵپه‌ڕه‌كانی ده‌زگای قه‌زاییش له‌و باره‌وه هیچیان نه‌وتووه. هه‌روه‌ها “زه‌ینه‌ب ڕه‌حیمی” ڕۆژنامه‌وانی بواری ژینگه‌ش سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان وتی: بۆ جارێكی دیكه به بیانووی چالاكییه‌كانم له لقی ٩ی دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیای تاران، سناریۆسازیم بۆ كراوه. ناوبراو له سه‌رنشینانی ئه‌و ئۆتوبووسه بوو كه له‌ساڵی ١٤٠٠ ڕۆژنامه‌نووسانی بۆ سه‌ردانی توونێلی به‌ندئاوی كانی سێ‌و له ده‌ورووبه‌ری ورمێ ده‌گوازته‌وه. له‌و ڕووداوه‌دا دوو هه‌واڵنێر به ناوه‌كانی “مه‌هشاد كه‌ریمی” و “ڕه‌یحانه یاسینی” گیانیان له‌ده‌ستدا و “زه‌ینه‌ب” و ١٧ ڕۆژنامه‌وانی دیكه بریندار بوون.