به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم پێنج كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی شومالیان به بیانووی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌یانه‌وێت په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز بكه‌ن.
كارخانه‌ی سیمانی شومال له نزیك شاری په‌ردیس هه‌ڵكه‌وتووه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ش به‌رده‌وام پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی ڕاگه‌یاند به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و ٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كران، ئێستا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌یه‌وێت په‌روه‌نده‌سازی بۆ پێنج كه‌سیان بكات. ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج كرێكاره بریتیه له: “هادی شكاری”، “مه‌یسه‌م ئیبراهیمی”، “سه‌مه‌د ئیبراهیمی”، “مه‌سعوود محه‌ممه‌دی” و “موجته‌با نه‌ورووزی”. شایانی باسه كه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ئه‌و كارخانه، چه‌ند كرێكار برینداربوون و چه‌ندین كه‌سیان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون.