ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، فاتمه و محه‌ممه‌دحسێن سپێهری، دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا دادگایی كران.
عه‌لی سپێهری برای ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه له ئه‌كاونتی توێته‌ری خۆی دا ڕایگه‌یاند: محه‌ممه‌دحسێن و فاتمه سپێهری له‌لایه‌ن لقی ٩٠٥ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێیزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” دادگایی كراون.