کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ پێنج به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ پێنج به‌ندكراوی سیاسی

وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی، مه‌حبووبه‌ ڕه‌زایی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی و په‌ریوه‌ش موسه‌له‌می له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سه‌رجه‌م به‌ ٢٧ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی حوكمی دادگای تاوانه‌كانی ژماره‌ی ٢ی كۆمه‌ڵه‌ی قه‌زایی قودس له‌ تاران كه‌ له‌لایه‌ن قازی ئه‌بولفه‌زل عامری شه‌هرابی ده‌رچووه‌، په‌خشان عه‌زیزی، مه‌حبووبه‌ ڕه‌زایی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی و وریشه مورادی هه‌ر یه‌ك به‌ شه‌ش مانگ زیندان و په‌ریوه‌ش موسه‌له‌می به‌ سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان به‌ بیانووی سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت، تێكدانی ئاسایشی زیندان و ڕووخاندنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی مه‌حكووم كراون.