کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌روه‌نده‌سازی دادستانی تاران بۆ نه‌وید محه‌ممه‌دزاده‌ ئه‌كته‌ری كوردی سینه‌مای ئێران

په‌روه‌نده‌سازی دادستانی تاران بۆ نه‌وید محه‌ممه‌دزاده‌ ئه‌كته‌ری

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، دادستانی تاران دژ به‌ نه‌وید محه‌ممه‌دزاده‌، ئه‌كته‌ری به‌ ناوبانگی كورد درووست كردووه‌ و بڕیاره‌ بانگهێشتی دادگا بكرێت.

پاش هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، نه‌وید محه‌ممه‌دزاده‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و هێرشه‌ دا بووه‌ و دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ تێوه‌گڵانی ئێران له‌ شه‌ڕێكی ناوچه‌یی و له‌ناوچوونی وڵات به‌هۆی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت نیشان داوه‌. له‌ به‌رانبه‌ر دا دادستانی تاران ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی به‌ تێكدانی ئه‌منیه‌تی ڕه‌وانی كۆمه‌ڵگا تۆمه‌تبار كردووه‌ و په‌روه‌نده‌ی بۆ ساز كردووه‌. جگه‌ له‌ نه‌وید محه‌ممه‌دزاده‌، مێهدی یه‌راحی و شروین حاجی پوریش سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمیان ئیدانه‌ كردووه‌ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، دادستانی تاران عه‌بدۆلڕه‌زا داوه‌ری چالاكی سیاسی و به‌رپرسی پێشوو له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادی به‌ بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات تۆمه‌تبار كردبوو.