کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ٩١ چالاكی میدیایی و ڕۆژنامه‌وان له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تایی ٢٠٢٤

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ٩١ چالاكی میدیایی و ڕۆژنامه‌وان له‌ سێ مانگی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندێكی چالاك له‌ بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، به‌ لانیكه‌م ٩١ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

ڕێكخراوی به‌رگری له‌ ڕه‌وتی ئازادی زانیاری ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌ بواره‌كانی میدیا، ڕۆژنامه‌وانی و هه‌واڵنێری له‌ نێوان ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢ تا ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌ر‌ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ی ١٢٤ په‌روه‌نده‌ و ڕاپۆرتی تۆماركراو له‌ میدیا و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بووه که كۆ كراوه‌ته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌و ماوه‌ دیاریكراوه‌‌دا كۆماری ئیسلامی به‌ لانیكه‌م ١٢ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی ده‌ستبه‌سه‌ر و سێ ڕۆژنامه‌وانی ڕوانه‌ی زیندان كردووه‌، هه‌روه‌ها ٩ چالاكی میدیاییش بانگهێشتی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان كراون.