به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێژه‌ی هاووڵاتیان هه‌ژار و بێ ماڵ و حاڵ له شاری سنه په‌ره‌ی سه‌ندووه و ژماره‌یك له هاووڵاتیان له نێو پارك و حاشیه‌ی شاره‌كان له كه‌مترین ئیمكانات دا ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوێكی خه‌ڵكی سنه له یه‌كێك له بلواره‌كانی ئه‌و شاره‌دا به نایلۆن كه‌پرێكی له نێو داركان دا بۆ خۆی ساز كردووه و له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێك بێبه‌شه. له چه‌ند ساڵی ڕابروود ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری له ئێران و به تایبه‌ت له پارێزگای كوردستان به شێوه‌ی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان توانای په‌رداخت كردنی كرێ خانوویان نییه و ناچارن له ته‌نیشت شار و له نێو پاره‌كه‌كان دا خێوه‌ت هه‌ڵ بده‌ن. به‌شێك له‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ ژن و منداڵ به كه‌مترین ئیمكانات له خراپترین دۆخ دا ده‌ژین و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.