ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، دوو ژنی گه‌نج له شاره‌كانی دێهلۆڕان و ئێرانشار به بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یانه‌وه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به ناوی “كوبرا دلاوه‌ری” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به بیانووی ته‌ڵاق له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره به چه‌ك كوژراوه و بكۆژ هه‌ڵهاتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژنێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵی خه‌ڵكی ئێرانشار به بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌ك كوژراوه و بكۆژ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.