ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان كشاوه‌رزی خه‌ڵكی وڵاتی چێك به تراكتۆره‌كانیانه‌وه به‌ره‌و ساختمانی وه‌زاره‌تی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتن و ئۆتووبانهكهیان داخست.
له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له ئاڵمان، فه‌ڕانسه، بلژێك، ئیتالیا، ئێسپانیا، یوونان و بۆڵغارستان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕۆژی ڕابردووش كه‌شاوه‌رزانی وڵاتی چێك په‌یوه‌ست به‌و بزووتنه‌وه‌یه بوون. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشووكاڵی ده‌ره‌كی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوورتهمهنی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست بوون.
