ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی مه‌عده‌نی بۆڕناكی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌زار كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نه‌كانی ته‌زره، ته‌خت، ڕه‌زی و كارخانه‌ی پاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵۆز پێكه‌وه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.