کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ ئێران

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ ئێران 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران و كاده‌ری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز، كه‌ره‌ج، به‌نده‌رعه‌باس، لامه‌رد، ئاباده‌ و جه‌هرۆم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان، درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌ره‌ستاران و كاده‌ری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی كه‌رج په‌یوه‌ست به‌ ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خسووسیه‌كان بوون. له‌ شاری شیراز ٨٠ له‌ سه‌دی كاده‌ری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان مانیان گرتووه‌ و سه‌دان نه‌خۆش به‌دوای ده‌رمان دا سه‌رگه‌ردان بوون. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی كارانه‌ و ئیزافه‌كاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كاده‌ری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.