ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌ق ئاوه درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له ڕۆژی ١٣ی گه‌لاوێژه‌وه، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی دژ به نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود، به تراكتۆره‌كانیانه‌وه له فه‌له‌كه‌ی خۆراسگان مانیان گرتووه. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به لێدانی خێوه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له مه‌یدانی خۆراسگان كۆده‌بنه‌وه و داوای پێدانی حه‌ق ئاوه، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، دیاریكردنی نرخی گونجاو بۆ به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.