کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ئێران و جیهان، نوێنه‌رانی پاڕله‌مان له‌ ئورووپا، ئه‌مریكا و كانادا، به‌ندكراوانی سیاسی و ڕێكخراوه‌ سنفی و كرێكارییه‌كان، سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

“نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی سه‌قز، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “نه‌سرین ستووده‌”، ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی سیاسی ئێران، نوێنه‌رانی پاڕلمان له‌ ئورووپا، ئه‌مریكا و كانادا، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی بواری مافی ژنان له‌ چه‌ندین په‌یامی جیاجیادا سه‌پاندنی حوكمی ئێعدامیان به‌ سه‌ر “تووماج ساڵحی” به‌ نامرۆڤانه و نایاسایی ناوبرد و شه‌رمه‌زاریان كرد. چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه‌ بگرن و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی سزا بده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “حامد ئیسماعیلیوون” بۆ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ بانگه‌وازی بۆ خۆپێشاندان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-