ڕۆژنامه‌ی هاومیهه‌ن ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك كه‌س به سیلاحی سارد هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له گه‌ڕكی ئێقباڵیه‌ی قه‌زوێن و وێڕای شكاندنی كه‌لووپه‌له‌كانیان، چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بابه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ته‌نیا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی شاری قه‌زوێن ناگرێته‌وه به‌ڵكوو له به‌شێكی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كانی ئێران ئه‌و دژایه‌تیكردنه سه‌ری هه‌ڵداوه. له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ماڵپه‌ڕه فه‌رمیه‌كانی كۆماری ئیسلامی كارزارێكیان له ژێر ناوی ئاماری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی و ده‌ركردنیان له ئێران به‌ڕێخستبوو كه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه و بووه هۆی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان ئێرانیان و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی. یه‌ك له بابه‌ته دڵته‌زێنانه هێرش بۆ سه‌ر قوتابیانی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن خوێندكارانی ئێرانی بووه كه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌گرێته‌وه بۆ حكوومه‌تی فاشیستی كۆماری ئیسلامی.