له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوه‌كانی “فریشته فه‌ره‌جپور” و سوره‌یا عه‌زیزپور” له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، ژنێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فریشته فه‌ره‌جپور” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین كۆتایی به ژیانی هێناوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش، ژنێكی دیكه‌ی دانیشتووی گوندی “كارێزه”ی سه‌ر به شاری سه‌قز به ناوی “سوره‌یا عه‌زیزپور” به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.