له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو په‌ره‌سه‌ندنی تێكه‌لچوونی چه‌كداری له نێوان سوپای ڕووسیه و ئوكراین له دوو شاری “ئه‌یرپین و ماریۆپۆل”، هه‌وڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بۆ چوونه ده‌ره‌وه له‌و شارانه و په‌نابردن بۆ شاری كێیڤی لێ كه‌وته‌وه.
دانیشتووانی “ئه‌یرپین” سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هێرشی سوپای ڕووسیه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه و به تێپه‌ڕبوون له ڕووباری ئه‌و ناوچه‌یه هه‌وڵیان داوه خۆیان ده‌ربازی شاری كێیڤ بكه‌ن. سوپای ڕووسیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له چه‌ند شاری ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شۆرای شاری “ماریۆپۆڵ” ڕایگه‌یاندووه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان له‌و شاره‌دا گه‌مارۆ دراوه و كراوه‌ته ئامانجی هێرشه ئاسمانیه‌كانی سوپای ڕووسیه و به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌ته‌واوه‌تی خاپوور كراوه.