به‌پێی زانیارییه‌كان، بازاڕی ئیجاره‌ی مناڵدان له نێو ژنانی ده‌یه‌ی حه‌فتادی ئێران ڕه‌ونقه‌كێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه و هه‌ندێك جار نرخه‌كه‌ی تا ٩٠٠ ملیۆن تمه‌نیش ده‌ڕوات.
زۆرێك له‌و هاوژینانه‌ی كێشه‌ی دووگیانیان هه‌یه له‌و بابه‌ته كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌ویه كه مافیایێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بازاڕه ساز بووه كه نرخه‌كه‌ی له ٤٠ ملیۆنه‌وه بۆ ٩٠٠ ملیۆن دیاری ده‌كات. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زۆربه‌ی ئه‌و ژنان و كچانه‌ی به‌هۆی هه‌ژاری ڕوو له‌و كاره ده‌كه‌ن، له‌دایكبوونی ده‌یه‌ی ٧٠ی هه‌تاوین، به‌شێكیان به‌هۆی لاوازبوونی جه‌سته تووشی كێشه و گرفت و نه‌خۆشی ده‌بن. هه‌ر چه‌ند ئه‌و كه‌سانه‌ی مناڵدان به‌كرێ ئه‌گرن ئه‌بێ مانگانه چوار بۆ حه‌وت ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی دارایی قوربانیان بده‌ن، به‌ڵام به‌شێك له بنه‌ماڵه‌كان نایده‌ن و قوربانیانیش پاره‌كه بۆ كێشه‌كانی دیكه ته‌رخان ده‌كه‌ن.