نرخی هه‌ژاری له هه‌ندێك له پارێزگاكانی ئێران به شێوه‌یێكی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه به جۆرێك كه زیاتر له ٨٠ له سه‌دی كۆمه‌ڵگای گوندنشین و ٤٥ له سه‌دی كۆمه‌ڵگای شارنشین له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان هه‌ژارن و به‌بێ یارانه‌ی مه‌عیشه‌تی ژیانیان بۆ ناكرێت.
زیاتر له ٥٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی چابه‌هار، ٤٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی به‌نده‌رعه‌باس و ٣٠ بۆ ٣٥ له سه‌دی جه‌معیه‌تی مه‌شهه‌د له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كان ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ژاری ته‌واو به ئاستێك گه‌یشتووه كه به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ڕێگه و شارسازی، ده‌هه‌كی یه‌كه‌می داهات بۆ خاوه‌ن ماڵ بوون، پێویستی به ٢٤٨ ساڵ كات هه‌یه. به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی كار له ساڵی ١٤٠١، ڕێژه‌ی كاری نائاسایی وه‌كوو كۆڵبه‌ری، زبڵگه‌ردی، سووختبه‌ری و …..هه‌تد، به ٤٠٪ گه‌یشتووه و له هه‌ندێك له پارێزگاكان سنووری ٦٠ له سه‌دی تێپه‌ڕاندووه. له ئێستادا ٨٥ له سه‌دی جه‌معیه‌تی وڵات له‌و پارێزگانه ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن كه داهاتی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا نیوه‌ی داهاتی هه‌مان كه‌س له تارانه، هه‌روه‌ها ٤٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی وڵات له‌و پارێزگانه ده‌ژین كه نرخی بێكاری درێژه‌ماوه‌یان زیاتر له ١٥ له سه‌ده له ده‌هه‌یێك دایه. ئه‌و باروودۆخه له پارێزگاكانی كرماشان، لۆڕستان، خووزستان و سیستان و به‌لووچستان زیاتر له ئاماری فه‌رمی ده‌وڵه‌ته.