له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌راسمێك بۆ ڕێزلێنان له چالاكی حه‌وت نووسه‌ری كورد له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو و په‌رده له‌سه‌ر كتێبه‌كانیان لادرا.
ئەم حەوت نووسەرە خەڵكی پارێزگاكانی كرماشان و ئیلامن و لە تاران گەورە بوون. دوای یەك ساڵ كار و داڕشتنی بەرنامە، بە چاودێری و سەرپەرشتكاری ئەنستیتۆی زانستیی زاگرۆس، دوو كۆمەڵە چیرۆكیان بە شێوەزارەكانی كوردی و بە ناوی تەقەی سه‌یرەكان و ئاگرپا بڵاو بوونەته‌وە. پێنج كەس لەو حەوت نووسەرە ژن بوون و مه‌راسیمی ڕێزلێنان له چالاكییه‌كانیان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه به به‌شداری ژمارەیەكی زۆر هونەرمەند، ئەدیب و چالاكوانی سیاسی و مەدەنی خەڵكی ناوچە جیاوازەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چووه.