هاوكات له‌گه‌ڵ به‌دواداچوون بۆ لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٣ له كۆمیسیۆنی ته‌لفیقی مه‌جلسی ڕاوێژكاری ئیسلامی، “جه‌لال مه‌حموودزاده” نوێنه‌ری مهاباد پێشنیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی به ناكارامه و وه‌كوو هۆكارێك بۆ هه‌ڵكشانی زۆرتری هه‌ڵاوسان زانی و وتی: مه‌جلس گڵووپی سه‌وزی بۆ گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌وڵه‌ت به یه‌كجاری بڕیاری گرانكردنی به‌نزین بدات.
ئاماژه‌ی ئه‌و نوێنه‌ری مه‌جلیس به قسه‌كانی “ڕه‌حیم زار‌ع”، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ته‌لفیقی مه‌جلسه كه وتبووی: ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسای مه‌به‌ستداری یارانه‌كان، ئیختیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نرخی سووته‌مه‌نی بباته سه‌ره‌وه. پێشتریش “موحسین زه‌نگه‌نه” وته‌بیژێ كۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس وتبووی: ده‌وڵه‌ت له لایه‌حه‌ی حه‌وته‌می به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری دا ده‌یه‌ویست نرخی سووته‌مه‌نی گران بكات. شایانی باسه كه هه‌ندێك له به‌رپرسانی ڕژیم له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا باسیان له گرانی نرخی به‌نزین له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان دا كردبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاتانه بكه‌ن.