کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشکنینی ماڵی سێ هاووڵاتیی لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتیی ڕژیم

پشکنینی ماڵی سێ هاووڵاتیی لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتیی ڕژیم 1

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی مانگی بەفرانبار، ماڵی سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “فەرید پەروازە”، “ئەحمەد پەروازە” و “حەسەن نیک‌ پەی” خەڵکی گوندی “نێـ”ـی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە پشکێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی چوونەتە ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکانیان کردووە. سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵانە ئەوەی ئاشکرا کرد کە: “هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو سێ هاووڵاتییەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە”. شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هەڵمەتێکی بانگهێشتکردن و دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوانیان دەستپێکردبوو.