ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، یه‌كێتی كارمه‌ندانی بانكه‌كانی هند به به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕه‌خنه‌یان له دۆخی ئێستای وڵاتی هند گرتوو و خوازیاری خه‌بات دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له دژی كرێكاران بوون .
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له درێژه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به هه‌بوونی جیاوازی زۆر له نێوان خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و نابه‌رابه‌ری له دابه‌شكردنی داهات و سه‌روه‌تی وڵات كراوه . شایانی باسه به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا گوشارێكی ئابووری زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م داهاتی ئه‌و وڵاته و به‌و هۆیه‌وه به میلیۆنان كه‌س كاری خۆیان له ده‌ست داوه .