كۆنفێدراسیۆنی یه‌ێكتییه كرێكارییه‌كانی بێلژیك، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، پشتیوانی له مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی له ئێران كرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “كۆماری ئیسلامیی ده‌بێ كۆنوانسیۆنه‌كانی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار له‌وانه، “ڕێنووس و ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له ساڵی ١٩٩٨” كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه په‌سه‌ند كراوه به‌ڕه‌سمییه‌ت بناسێت. ته‌نانه‌ت له بارودۆخی قه‌یراناوی وه‌ك كۆرۆنا، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ئه‌منییه‌تی كاری كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكات و دڵنیایی بدات كه له‌م قه‌یرانه‌دا، ته‌ندرووستی و ئه‌منییه‌تی كاری سه‌رجه‌م كرێكاران پارێزراو ده‌بێت.