ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، یه‌كیێتی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری گشتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانی به توندی ئیدانه كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری ئێران پشتیوانی سه‌رسه‌ختی به‌رابه‌ری و یه‌كسانین و له‌گه‌ڵ هه‌ر جوره حیجابێكی زۆره‌ملی و جیاوازی و هه‌ڵاواردن له ئاست چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت ژنان دژایه‌تی ده‌كه‌ین. ئێمه وه‌كوو یه‌كیێتی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری گشتی كانادا، پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و یه‌كیێتی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی ئێران ده‌رئه‌بڕین وخوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و یاساگه‌له‌ن كه بووه‌ته هۆكاری هوڵاواردن و جیاوازی له نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.