شه‌به‌كه‌ی سه‌رانسه‌ری یه‌كیه‌تی كرێكارانی بریتانیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی مۆعه‌لیمان و كرێكارانی ئێران ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی بوون.
له به‌شێك له و به‌یاننامه‌یه هاتووه: مۆعه‌لیمان له ئێران له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویه‌وه بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن و و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه و مانگرتندا بوون. مۆعه‌لیمانی خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دامه‌زرانی ڕه‌سمی و وه‌ڵانانی قه‌راردادی كاتی، دابینكردنی په‌روه‌ده‌ی بێبه‌رانبه‌ر به پێی یاسایی بنه‌ڕه‌تی ئێران و چه‌ندین داخوازی به‌رحه‌قی دیكه‌ن كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا سه‌ركووتیان ده‌كات. ئه‌و به‌یاننامه له درێژه‌دا ده‌ڵێت: زیندووبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران و هه‌وڵدانیان بۆ دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ده‌توانێت ببێته هه‌وێنێك بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.