ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان له كۆبوونه‌ویه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی ژنانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی دربڕی و ڕایانگه‌یاند كه شۆڕشی ژنانی ئێرانی ده‌توانێت گۆڕانكاری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێك بێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان له نوهه‌مین كۆنگره‌ی ژنان له شاری قامیشلوو كۆبوونه‌وه و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران دژبه ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و گوڵۆپه‌ی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” هه‌ڵی كردووه ڕووناكی به‌خشی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.