کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ژنانی سێ وڵاتی جیهان له‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

پشتیوانی ژنانی سێ وڵاتی جیهان له‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ر له‌ فه‌نلاند، ئیتالیا و كۆلۆمبیا له‌ كه‌مپه‌ینێكدا پشتیوانی خۆیان له‌ په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاند.

به‌شداربووانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ جیهانیه‌ به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ جیاوازی نێوان كولتووری پیاوسالاری له‌ وڵاته‌كانی دیكه‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران، ڕایانگه‌یاند: سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پشتیوانی له‌ پیاوسالاری ده‌كات و چاره‌نووسی هه‌موو ژنانی جیهان پێكه‌وه‌ گرێ دراوه‌. دیاره‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ڕژیمێكی وه‌حشیه‌ و یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نانێسێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنانی جیهان و ئێران یه‌كگرتوو بن، ڕووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ زاڵمه‌ ئاسانه‌. به‌شداربووانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی، ڕایانگه‌یاند: هه‌موومان بۆ ژیانێكی ئازاد تێده‌كۆشین و به‌ دڵیناییه‌وه‌ سه‌ر ئه‌كه‌وین.