کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

پشتیوانی ژنانی باكووری كوردستان له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی باكووری كوردستان له‌ چه‌ند شاری گه‌وره‌ی توركیا بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كۆبوونه‌وه‌ و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ شاری دیاربه‌كر ژنان بۆ ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ژنانی ئێران له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانیژیناو قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیمی ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له‌ شاری وانیش ژنان بوێرانه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كوشتنیژینا ئه‌مینیو سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد، له‌ شاری ئیستانبوول ژنان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتن و سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، له‌ ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا پشتیوانی خۆیان له‌ ژنانی ئێران ده‌ربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فیلیپین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی چین

-

گیانله‌ده‌ستدانی ٤١ كرێكار له‌ كۆوه‌یت

-

په‌روه‌نده‌سازی ده‌زگای قه‌زایی بۆ ٢٠٠ شارومه‌ند له‌ ئیسفه‌هان

-

كوشتن و برینداركردنی چه‌ند شارومه‌ند به بیانووی پاراستنی نامووس له‌ ئێرانشار

-

گوشاری به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان و ئێڤین بۆ سه‌ر به‌ندكراوان

-

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ سه‌ربه‌نده‌ر

-