ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی باكووری كوردستان له چه‌ند شاری گه‌وره‌ی توركیا بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كۆبوونه‌وه و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.
له شاری دیاربه‌كر ژنان بۆ ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ژنانی ئێران له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “ژینا” و قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیمی ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له شاری وانیش ژنان بوێرانه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد، له شاری ئیستانبوول ژنان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتن و سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێران ده‌ربڕی.