کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی ژنانی ئه‌فغانستان ژنانی ئێرانی بۆ مه‌حكوومكردنی كوشتنی “ژینا ئه‌مینی”

پشتیوانی ژنانی ئه‌فغانستان ژنانی ئێرانی بۆ مه‌حكوومكردنی كوشتنی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئه‌فغانستان هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران دژبه‌ كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ویدیۆ پشتیوانی خۆیان له‌ ژنانی ئێرانی ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌لالی جوویا” چالاكی ناسراوی ئه‌فغانستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕژیمه‌ فاشیسته‌كان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، هه‌میشه‌ پێڵاوه‌ خۆێناویه‌كانیان له‌سه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكی هه‌ژار داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بیانخنكێنن. ژنانی ئه‌فغانستان “مه‌هسا ئه‌مینی”، “فه‌رخونده‌ مه‌له‌كزاده‌”، “ئیلاهه‌ داوه‌ری” و هه‌زاران ژنی دیكه‌ی ئێرانی و ئه‌فغانی به‌ قوربانیانی توندووتیژی و دژایه‌تی حكوومه‌ته‌ دیكتاتۆره‌كان له‌گه‌ڵ ژنانی ئێرانی و ئه‌فغانستانی ده‌زانن.