ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژنامه‌وانانی هۆله‌ند له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له هاوكاره‌كانیان كرد سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان زانیاری بڵاو بكه‌نه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه گڕ.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان ڕۆژنامه‌وان، وێنه‌گر و چالاكی میدیایی وڵاتی هۆله‌ند به واژۆكردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، پشتیوانی خۆیان له ڕۆژنامه‌نووسانی ئێران ده‌ربڕی و سانسۆری توند و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری چالاكانی میدیایی و مه‌ده‌نیان به توندی مه‌حكووم كرد. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له هاوكاره‌كانیان كراوه كه له‌سه‌ر دۆخی “نیلووفه‌ر حامیدی” و “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، زانیاری بڵاو بكه‌نه‌وه.