کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی پێنج سه‌ندیكای كرێكاری فه‌ڕانسه‌ له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران

پێنج سه‌ندیكای كرێكاری فه‌ڕانسه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕووبه‌ عه‌لی خامنه‌یی، پشتیوانی خۆیان له‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌ر‌ابه‌ری‌ ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌لانانی یاسا دژه‌ ژن و توندئاژووكانی ڕژیم بوون.

پێنج ڕێكخراویكۆنفدراسیۆنی دیمۆكراتیكی فه‌ڕانسه‌وی كار،كۆنفدراسیۆنی گشتی كار،كۆنفدراسیۆنی یه‌كگرتووی سه‌ندیكایی،به‌ره‌ی یه‌كگرتووی سه‌ندیكاكانوبه‌ره‌ی یه‌كگرتووی میللی سه‌ندیكا سه‌ربه‌خۆه‌وه‌كانله‌ به‌یاننامه‌یه‌ك‌دا كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له‌ هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی بۆ سه‌ركوتی دڕندانه و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س له‌ خۆپێشانده‌ران به‌ توندی ئیدانه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها پچڕاندنی هێڵی ئه‌نته‌رنێت و به‌رته‌سك كردنی په‌یوه‌ندی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان پێشێلكردنی ئاشكرای مافی ڕاده‌ربڕین ناوبرد و ڕایانگه‌یاند، ئێمه‌ پشتیوانی داخوازییه‌ ڕه‌واكانی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئێرانین. پێنج سه‌ندیكای فه‌ڕاسنه‌وی جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری هه‌موو كات پشتیوانی به‌رابه‌ری ژن و پیاو و سه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه‌ حیجابێكی زۆره‌ملێ و هه‌ڵاواردن دژبه‌ ژنان و چینی چه‌وساوه‌ له‌ ئێران بوون و ئێمه‌ش پشتیوانی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی خۆمان له‌ داخوازی ژنان و پیاوانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و یه‌كسانی ده‌رئه‌بڕین.

بابەتی پەیوەندیدار

رۆژنامەڤانێکی خه‌ڵكی بۆكان بە ١٥ مانگ بەندکردن سزادرا

-

مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای پۆڵای کاویان

-

ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانكۆ لە شاره‌كانی ئێران بەردەوامە

-

لانیکەم ٧٠ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بە دەستی سەرکوتکەرانی كۆماری ئیسلامی کوژراون

-

ژەهراوی بوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی گرتنی گاز

-

قەیرانی دابینکردنی فریاگوزاری بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی شاری خۆی

-