کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ٨٠٠ كرێكاری شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی سنه‌ له‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ٨٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی شاری سنه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا پشتیوانی خۆیان له‌ بانگه‌وازی حزب و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كان دژبه‌ ئێعدامی چوار به‌ندكراوی كورد ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه كرێكارانی شاغڵ له‌ شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی سنه‌ پشتیوانی خۆمان له‌ بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌موو حیزبه‌ سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕاده‌گه‌ینین و په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن گشتیه‌ ده‌بین. هه‌روه‌ها داوا له‌ هه‌موو بازاڕیان و دووكاندارانی كوردستان ده‌كه‌ین دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی مان بگرن. ئێمه كۆمه‌ڵه‌ وه‌كوو ڕه‌وتێكی پێشڕه‌و كه‌ هه‌میشه پشتیوانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بووه‌ ده‌زانیم و پشتیوانی له‌ بانه‌گه‌شه‌كانی ده‌كه‌ین.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-