زیاتر له ٨٠٠ ئه‌ندامی ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وڵامی وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان داوه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئێمه خه‌ڵك به خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئێران ده‌زانین و له مافه ڕه‌واكانیان پشتیوانی ده‌كه‌ین و به‌و سوێنده‌ی خواردوومانه وه‌فادارین.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “محه‌ممه‌د ڕه‌ئیس زاده” سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ئێران له ناو و ئیعتیباری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بۆ شه‌رعیه‌ت به‌خشین به كۆمیته‌ی ڕاسپێردراوی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان بۆ سه‌رپۆش نیان به‌سه‌ر هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی” كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه كۆمیته‌یه‌ك كه له پشت درگای به‌ستراوه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه.