ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، لانیکەم ٥٤ کەس لە پارێزەرانی بۆکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە مەرگی “ژینا ئەمینی” و هەڵسوکەوتی نایاسایی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، وێڕای ئیدانەکردنی ئه‌و هەڵسوکەوته نایاساییه، پشتیوانیی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەمینی دەربڕی و ڕایانگەیاند، ئامادەن ببنە پارێزەر و پشتیوانی یاسایی دۆسیەکە بكه‌ن.
له‌به‌شێكێ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، لەدۆخی خراپی ئابووریی ئێران و داڕمانی بایەخە کۆمەڵایەتییەکاندا، مەرگی گوماناوی “ژینا ئەمینی” نە تەنیا هەستی هەموو کۆمەڵگای بریندار کردووە، بەڵکوو شەپۆلێک لە نیگەرانی سەبارەت بە هەڵسوکەوتە نایاسایییەکانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی لێ کەوتووه‌تەوە و ئه‌منییه‌ت و ئارامشی له خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت ژنان زه‌وت كردووه. بەم پێیە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پارێزەرانی شاری بۆکان، لەگەڵ ئەوەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان بە بنەماڵەی ناوبراو ڕادەگەیەنین، هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی نایاسایی لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان و له‌ژێر هه‌ر ناوێكه‌وه ئیدانه ده‌كه‌ین و جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه کە دەبێت هەموو ڕاسپێراوان و بەرپرسانی حکومەت، بنەما یاسایی و مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزن و ئامادەیی خۆشمان بۆ قبووڵ کردنی پارێزەری و هەر جۆرە پشتیوانییەکی یاسایی لە بنەماڵەی کۆچکردوو تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی، ڕادەگەیەنین.