کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی وریا غه‌فووری له‌ بنه‌ماڵه‌ی یه‌لدا ئاقافه‌زلی

پشتیوانی وریا غه‌فووری له‌ بنه‌ماڵه‌ی یه‌لدا ئاقافه‌زلی 1

وریا غه‌فووری، یاریزانی فوتباڵی خه‌ڵكی سنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی یه‌لدا ئاقافه‌زلی كرد و پشتیوانی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی ده‌ربڕی.

باوكی یه‌لدا ئاقافه‌زلی له‌ په‌یامێك دا وتی: نه‌مده‌زانی چۆن له‌ شه‌وی یه‌لدا یادی كچه‌كه‌م بكه‌مه‌وه‌، زۆر خه‌مبار بووم، به‌ڵام وریا غه‌فووری هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژین و منداڵه‌كانی سه‌ردانیان كردین و زۆر پێی خۆشحاڵ بووم. وریا غه‌فووری له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی دا وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، پشتیوانی خۆی له‌و بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌ ده‌ربڕی.