کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی هه‌زاران ژن وپیاو له‌ وڵاتانی ئیتالیا، ئامریكا و سوید

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زران ژن وپیاو له وڵاتانی ئیتالیا، ئامریكا و سوید بۆ پشتییوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ددژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ژن له‌ شاری میلانی ئیتالیا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنیمه‌هساو سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵكۆژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد، له‌ وڵاتی سوید ئێرانیان و دۆستانیان له‌ شاری ستۆكهۆڵم ڕێپێوانێكیان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌برد و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئامریكا به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانیمه‌هساو قۆربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ١٤ ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه‌، له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی له‌ شاری واشینگتۆن كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-