ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له سه‌ر به‌سته‌ری وشك بووی “زایه‌نده‌ڕوود”، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ش بۆ پشتیوانی له مافی ڕه‌وای كه‌شاوه‌رزان په‌یوه‌ستی ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ناڕازییان له ده‌ورووبه‌ری پردی مێژوویی “خاجه”ی ئیسفه‌هان گردبوونه‌ته‌وه وبه وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و ئۆستانه ڕاگه‌یاند و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی كێشه‌ی ئاوی ئه‌و ئۆستانه بوون. جێی ئاماژه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له ڕۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قئاوه‌كانیان ده‌ستی پێكردووه و به‌شێك له ناڕازییان به هه‌ڵدانی خێوه له سه‌ر به‌سته‌ری وشك بووی ئه‌و چۆمه مانیان گرتووه.