کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی نوێنه‌رانی سوید و فه‌ڕاسنه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌ پاڕله‌مانی ئۆرووپا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نوێنه‌رانی وڵاتانی سو‌ید و فه‌ڕاسنه‌ له‌ پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا سه‌ركوتی ده‌ڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد وخوازیاری سه‌پاندنی به‌سته‌یه‌كی نوێی گه‌مارۆ به‌سه‌ر به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،عه‌بیر ئه‌لسه‌هلانینوێنه‌ری سوید له‌ پاڕله‌مانی ئۆرووپا پاش وته‌كانی به‌ نیشانه‌ی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیژن،ژیان، ئازادیپرچی خۆی به‌ مه‌قه‌ست بڕی، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پاڕله‌مانی میللی فه‌انسه‌ وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ یادی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگیان ڕاگرت، نوێنه‌رانی چه‌ند وڵات ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌جۆزێف بۆرێڵبه‌رپرسی سیاسه‌ته‌ ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران گرت و خوازیاری مه‌حكووم كردنی كۆماری ئیسلامی به‌ جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون. بڕیاره‌ پاڕله‌مانی ئۆرووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ پێشنووسی قه‌تعنامه‌یه‌ك دژبه‌ كۆماری ئیسلامی بخاته به‌ر باس و نوێنه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ده‌نگی پێ بده‌ن، له‌ پاڕله‌مانی ئاڵمانیش پاڕله‌مانتاران خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ٣٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و كاناداوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-