کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

پشتیوانی موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی سنه‌ له‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ له‌ شاری سنه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ بانگه‌وازی  كۆمه‌ڵه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان بۆ مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: ئێمه موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی ساڵی ٥٩ی سنه‌ پشتیوانی خۆمان له‌ بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان دژبه‌ ئێعدامی وه‌حشیانه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” ڕاده‌گه‌ینین. هه‌روه‌ها داوا له‌ ته‌واوی بازاڕیان و دووكاندارانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌ بن تاكوو به‌ سه‌ركوتگه‌رانی نیشان بده‌ین، خه‌ڵكی كورد یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو ئاماده‌یه‌ و پێشڕه‌وی هه‌موو گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ریه‌. چی تر نامانه‌وێت ڕێگه‌ بده‌ین كۆماری پت و سێداره‌ گه‌نجه‌كانمان ئێعدام به‌كات و قه‌د له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نابین. بژی سۆسیالیۆم، بژی كۆمه‌ڵه‌، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی خه‌ڵكی بوێڕ و شۆڕشگێڕی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ له‌هستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی خراپی ژیانی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌تی تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵ له‌ خێوه‌تێكی كۆچه‌رییه‌كانی ئه‌سڵاندووزی ئه‌رده‌بیل

-

بارینی به‌فر و قه‌تعی گاز له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران

-

ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌ قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی خارك

-