به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٣٥ مامۆستا و زانای ئایینی كوردستان، حوکمی لەسێدارەدانی مامۆستا “محەممەد خزرنەژادی”یان ئیدانە کرد.
مامۆستایان و زانایان ئایینی كوردستان لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی و بەرپرسانی ئەمنیەتی، لەگەڵ ئاماژە بە میانه‌ڕەوبوونی مامۆستا “محەممەد خزرنەژاد” و ڕەتکردنەوەی ئەندامێتیی لە گرووپە توندڕەوەکان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە پرۆسەی دادگایی‌کردنی مامۆستا محەممەد نادادپەروەرانە و پێچەوانەی یاساکانی حکوومەتە و پێویستە جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی له دادگای تایبه‌تی ڕۆحانیه‌ت به‌ڕێوه بچێت. شایانی باسه كه مامۆستا “محه‌ممه‌د خزرنژاد” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران كرد و له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه كوشتنی خۆپێشانده‌ران له شاری بۆكان به‌شداری كرد. ناوبراو دوای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ئێعدام و ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.