کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پشتیوانی له‌ بانگهێشتی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، خانه‌نشینكراوان و موعه‌لیمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌شه‌ممه‌

sf hyj

ڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكارییهكان، خانهنشین كراوان و موعهلیمان لهڕێگهی بانگهێشتێكی هاوبهشهوهڕایانگهیاند كهسبهی یهكشهممه١٧ی ڕهشهممهكاتژمێر ١٠ و نیوی بهیانی، لهبهرامبهر وهزارهتی كاری ڕژیم كۆبوونهوهیهكی ناڕهزایهتی لهژێرناویكۆبوونهوهی كرێكاران، خانهنشینكراوان و موعهلیمان بۆ حهقدهستی شیاوبهڕێوهدهبهن. ئهم حهرهكهتهناڕهزایهتییهلهدرێژهی چهند كۆبوونهوهی دیكه كهلهماوهی مانگهكانی ڕابردوودا لهناڕهزایهتی بهحهقدهستی ٦ بهرابهر ژێر هێڵی ههژاری ئهنجام درابوو، بهڕێوهدهچێت. بۆ نموونهلهڕێكهوتی ٢٦ی ڕێبهندان، ٩ ڕێكخراوی سهربهخۆی كرێكاران، خانهنشینكراوان و موعهلیمان بهدهركردنی بهیانییهیهكی هاوبهش لهئاست دیاریكردنی حهقدهستی ساڵی ١٤٠٠ كهههموو ساڵێ بهشێوهی یهك لایهنهبهبهشداریی نوێنهرانی ڕژیم، خاوهنكاران و ڕێكخراوهكرێكارییهكانی سهربه‌ “شۆرای باڵای كاردیاری دهكرێت، هۆشداریان دابوو. لهبهشێك لهم بهناییهیهدا هاتووه‌: “ساڵانێكی زۆرهكهنیزامی سهرمایهداری و دهوڵهتهكان بهچهوساندنهوهی توند و نامرۆڤانه، ژیانی كرێكارانیان وێران كردووه‌. ئێمهیان لهزۆربهی مافهكۆمهڵایهتییهكان بێبهری كردووه‌. ئێمهلهئێستادا لهباروودۆخێكی سهخت و تاقهتپڕووكێندا دهژین. گرانی و تهورۆم بێداد دهكات، قیمهتی خواردهمهنییهكان لهكهمتر لهیهك سالدا پتر له٥٧ لهسهد زیادیان كردووه، پتر له٤٠ لهسهدی خهڵكی ئێران كهزۆربهیان بنهماڵهی كرێكارین، لهژێر هێڵی ههژاریی تۆخدا دهژین. بهدخۆراكی و نهدانی ههزینهی دهرمانی بووهتههۆی چوونهسهرهوهی  نهخۆشیی جهستهیی  و دهروونی، ههژاری و فهلاكهتی زیاتر، پهرهسهندنی گهندهڵی، ئێعتیاد، دزی و لهشفرۆشی، زبڵگهڕی، منداڵانی كار و خۆكوژی. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهدزی و گهندهڵی لهناو بهرپرسان و كاربهدهستانی ڕژیم باوهو ئهوان زۆربهی سهروهتی ئهم كۆمهڵگایهبهتاڵان دهبهن“.

لهم بهیانییهیهدا، كرێكاران خوازیاری ئهوهن كهبهلهبهرچاوگرتنی تهوهرومی بهردهوام، لانیكهمی حهقدهستهكان بۆ ساڵی ١٤٠٠ نابێ كهمتر له١٢ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار تمهن بێت تا ههزینهی ژیانێكی مامناوهندی بنهماڵیهكی شاریی پێ دابین بكرێ. پێویستهبوترێ، پێشتر زۆربهی ڕێكخراوهكرێكارییهكان لهناوهندهجۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان پشتیوانییان لهم بهیانییهیهكردبوو.  لهم بهیانییهیهدا ههروهها ئاماژهبهههڵاواردن، بێبهشی و نابهرابهریی جنسییهتیی ژنان لهئێران كراوهو خوازیاری حهقدهستی بهرابهر لهقهباڵ كاری بهرابهر بۆ ژنان و پیاوان بوون. بانگهێشتی كۆبوونهوهی سبهینێ یهكشهممهلهلایهن زۆربهی ڕێكخراو و ناوهندهكرێكارییهكانهوهپشتیوانیی لێكراوه‌. لهوانهسهندیكای كرێكارانی شیركهتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دهورووبهر، ڕۆژی چوارشهممهبهدهركردنی ڕاگهیهندراوێك لهم كۆبوونهوهیهپشتیوانییان كرد و وێڕای پێداگری لهسهر ئهوهیكهسفرهكرێكاران و خانهنشینكراوان ههموو ساڵێ چكۆلهتر دهبێتهوه، داوایان لهگشت كرێكاران و هاوكارانیان كرد كهلهڕێگهی بهشداری كردن لهم كۆبوونهوهیهدا، لهخواستی دیاری كردنیحهقدهستی شیاوپشتیوانی بكهن.

كۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی لهبهرژهوهندی سهرمایهداران و خاوهنكاران بهردهوام ههوڵی داوهتا ئاستی حهقدهستهكان لهخوارتر لههێڵی ههژاری ڕابگرێت. ههربۆیهدیاریكردنی حهقدهستهكان ههموو ساڵێ دهبێتهنیگهرانیی سهرهكیی كرێكاران، موعهلیمان، پهرستاران، خانهنشینكراوان و باقیی توێژهكهم داهاتهكانی كۆمهڵگا. ئهمساڵ بهتایبهت بهلهبهرچاوگرتنی نالهبارتر بوونی باروودۆخی ئابووری و بێكاری، كۆماری ئیسلامی ههژاری و برسییهتیهكی لهتاقهت بهدهری بهسهر جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشدا سهپاندووه‌. ههربۆیهئهوان سهرهڕای سهركوت و زهبروزهنگی ڕژیم و سهرهڕای مهترسیی تووش بوون بهنهخۆشیی كۆرۆنا، بهردهوام مانگرتن و كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان دژبهباروودۆخی فهلاكهتباری ژیانی خۆیان درێژهپێداوه‌.

كرێكاران و موعهلیمان و خانهنشینكراوان لهم بهیانییهیهدا ڕێگای ڕزگاریی خۆیان لهم باروودۆخهفهلاكهتبارهدووپات كردووهتهوه‌‌ و ڕایانگهیاند كه‌: “ئێمهكرێكاران نابێ تهنیا تهماشاچیی بین و چاو لهوهبكهین كهچلۆن ڕژیم ژیانمان بهفیڕۆ دهبات. ئێمهكرێكاران بۆ گهیشتن بهمافی ههمهلایهنهمان پێویستمان بهڕێكخراوی سهربهخۆ و سهرتاسهریی ههیه‌. ئێمهپێویستهیهكگرتوو و ڕێكخراو، وێڕای ههوڵی وشیارانهو بوێرانهو بهردهوام، تا گهیشتن بهخواستهكانمان لهوانهبردنهسهرهوهی حهقدهستی گونجاو لهگهڵ ههزینهی ژیانێكی شیاو، درێژهبهناڕهزایهتییهكانمان بدهین“.

بهڵام لهباروودۆخێكدا كهبانكی مهركهزیی ڕژیم، سهبهدی بژێوی بنهماڵهیهكی كرێكاریی ١٠ ملیۆن تمهن ڕاگهیاندووهو كۆمیتهی حهقدهستی مهجلیسی ئیسلامیش ئهم سهبهدهی ٧ ملیۆن تمهن بهرئاورد كردووه، شۆرای باڵای كاری ڕژیم كهبهرپرسی دیاری كردنی لانیكهمی حهقدهسته، چهند بهرابهر ژێر هێڵی ههژاری دیاریی دهكات. بۆ نموونهئهگهر ساڵی ڕابردوو بهبردنهسهرهوهی ٢٦ لهسهدیی حهقدهستی ساڵی ٩٨، لانیكهمی حهقدهستی ساڵی ٩٩ بوو بهیهك ملیۆن و ٩١٠ ههزار تمهن، لانیكهمی حهقدهستی ساڵی ١٤٠٠ تهنانهت ئهگهر ٣٥ لهسهدیشی بهرنهسهر، ئهوكات دهبێته٢ ملیۆن و ٥٧٨ ههزار تمهن لهمانگدا كهلهچاو ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار تمهن سهبهدی بژێوی ڕاستهقینه، ٥ بهرابهر لهژێر هێڵی ههژاریدا دهبێت. كهوابوو بهلهبهرچاوگرتنی قهیرانی مهزنی ئابووری و ئهو تهوهرۆمهههوسارپساوهی كهبهسهر بازاڕی ئێراندا زاڵه، بهداخهوهسفرهی كرێكاران و خانهنشینكراوان بهتاڵتر و بێ ڕهونهقتر لهجاران دهكات.  سهران و كارگێڕانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كهلهگهڵ بردنهسهرهوهی لانیكهمی حهقدهستی گونجاو لهگهڵ سهبهدی بژێویی بنهماڵهیهكی چوار كهسی دژایهتی دهكهن، خویان لهڕێگهی چهوساندنهوهی توندی كرێكاران، ڕانتخۆری، قاچاخ، دزی و گهندهڵی و بهتاڵان بردنی سندووقی تهئمینی ئیجتماعی بهشێكی زۆر لهسهروهت و دارایی كۆمهڵگایان ڕهوانهی گیرفانیان كردووه‌.

بێگومان، درێژهی مانگرتن و كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی ژنان و پیاوانی كرێكار، موعهلیم، خانهنشینكراو، خوێندكار و باقیی توێژهناڕازییهكانی كۆمهڵگا دهتوانێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار بهپاشهكشهبكات. كهوابوو بهشداری و پشتیوانیی ههرچی بهرینتری جهماوهری خهڵكی بێبهش و ستهملێكراو كهقازانج و بهرژهوهندی هاوبهشیان ههیه، دهتوانێ سهرانی و كارگێڕانی ڕژیم حاڵی بكات كهناتوانن بایهخ به  خواست و داواكاریی دهیان ملیۆن كهس لهخهڵكی ئێران نهدهن. ئهوان لهڕێگهی یهكگرتن و هاوپشتیی خۆیانهوه، دهتوانن مافی خۆیان له‌ “سهر شهقامهكانلهگهرووی سهرمایهداران و دهسهڵاتدارانی ڕژیم دهركێشن و پێداویستییهكانی ژیانێكی شیاو بۆ خۆیان دابین بكهن.

بهرهو بهشداری كردنی بهرین لهكۆبوونهوهی ڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكارییهكان، خانهنشینكراوان و موعهلیمان لهڕۆژی یهكشهممه١٧ی ڕهشهممهلهبهرابهر وهزارهتی كاری ڕژیم.v