کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران جیهان هه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران

گه‌وره‌ترین كۆنفدراسیۆنی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا ناسراو به‌كۆمیسیۆنی كرێكارانكه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمان، كرێكاران و هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ته‌واوی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوو.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌: خه‌باتی كرێكارانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ژیانێكی ئینسانی، مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ره‌كیترین مافه‌ پێشێلكراوه‌كانیان،‌ سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی به‌رده‌وام و نه‌خۆشی كوڕۆنا، نه‌ك هه‌ر كه‌می نه‌كردووه‌ به‌ڵكوو به‌رینتر و به‌ربڵاوتر بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئامووزشی بێبه‌رامبه‌ر، مافی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی هه‌ڵاوسان و ئازادی مۆعه‌لیمانی زیندانی، پشتیوانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و خۆێندكارانی به‌دوای خۆیدا هێنا و سه‌ره‌ڕای گۆشار و سه‌ركوتی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌رده‌وامه‌. له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وڵامی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی به‌ فیشه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئه‌شكه‌نجه‌ و زیندان داوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ خواستی ئازادیخوازی و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی گه‌ڵانی ئێران سه‌ركوت بكات. ئه‌م ڕژیمه‌ هیچ ڕێكارێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نییه‌ و دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، ئێمه‌ به‌ هاوكاری ته‌واوی ئیتحادییه‌ی كرێكاراییه‌كانی جیهان، پشتیوانی خۆمان له‌ خه‌بات و تێكۆشانی كرێكاران، مۆعه‌لیمان و خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران ده‌ره‌بڕین و خوازیاری ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانین.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كارمه‌ندانی موخابراتی كرماشان

komalah

درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی سوونگوونی وه‌رزه‌قان

komalah

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه‌

komalah

نۆقمبوونی ٢٢ په‌نابه‌ر له‌ ئاوه‌كانی لیبی

komalah

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆ‌كان

komalah

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah