کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری نۆرویژ له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری نۆرویژ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕی.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ چۆن به‌بیانووی نه‌بوونی حیجابی زۆره‌ملی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ گرتووخانه‌ی پۆلیس دا له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی به‌ختكردووه‌. هه‌روه‌ها سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ریان به‌ توندی ئیدانه‌ كراوه‌ و باس له‌ پێشێلكردنی به‌رینی مافی مرۆڤ له‌ ئێران كراوه‌. له‌كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ور و نه‌خشی بزووتنه‌وه‌ كرێكارییه‌كان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن و جیاوازی باس كراوه‌ و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی نۆرویژ پشتیوانی له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران و دادخوازی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌كات.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ٣٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و كاناداوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-