کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی جیهان له‌ “نازیلا مه‌عرووفیان”

پشتیوانی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی جیهان له‌ نازیلا مه‌عرووفیان

كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی جیهان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی سه‌قز، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ بوو.

“نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژی ١٧ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌و ماوه‌یه‌‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كی نه‌بووه‌، ئێستا كه‌س و كاری ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون و داوای ئازادی ده‌كه‌ن. “نازیلا” پێش به‌ندكران له‌ چه‌ند پۆستی ئینستاگرامی دا باسی له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان كرد و جارێكیش له‌ شاری تاران هێرش كرایه‌ سه‌ری و ئه‌شكه‌نجه كرا. “نازیلا مه‌عرووفیان” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌ بیانووی وتوووێژ له‌گه‌ڵ باوكی “ژینا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ زیندان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌سه‌ر كار، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات و ده‌ركردن له‌ زانكۆ مه‌حكووم كرا.