سپتامبر 18, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری سنه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان

كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاونی كرێكاری شاری سنه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا، پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و مانگرتنی كرێكارانی خووزستان ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌شێك له‌م به‌یاننامه‌یه‌  دا هاتووه‌، ماوه‌ی دوو حه‌وتۆه‌‌‌ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی خووزستان به‌ نیشانه‌ی تووڕه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران له‌ ئاست بێ ئاوی و ده‌یان ده‌ردی هاوشێوه له‌ جه‌ریان دایه‌.‌ فه‌قر، بێكاری، ئێستبداد، نابه‌رابه‌ری و دابین نه‌كردنی مه‌عیشه‌ت، هۆكاری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ن كه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی خووزستان، ته‌ورێز، تاران و كوردستانه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه.‌ له‌ كۆتایی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌ كه‌: ئێمه‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری سنه‌، پشتیوانی خۆمان له‌ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی خووزستان، هه‌روه‌ها مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ڕاده‌گه‌ینین و سه‌ركۆتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ توندترین شێوه‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ین.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی پیترۆشیمی “به‌نده‌ری خۆمه‌ینی”

rezan

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كارنامه‌ سه‌وزه‌كان

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی “كاروه‌رزانی” پیزشكی نه‌خۆشخانه‌ی “مۆفید”ی تاران

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی خوێنكارانی پیزشكی “زانكۆی ئازاد”ی مه‌شهه‌د

rezan

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی پێنج كرێكار له‌ چه‌ند شار

rezan

بانگهێشتی “مریه‌م ڕه‌حمانی” چالاكی مافی ژنان بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تاران

rezan