کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كچانی شاری سنه‌ له‌ “تووماج ساڵحی”

پشتیوانی كچانی شاری سنه‌ له‌ تووماج ساڵحی 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ‌كچانی ئازادیخوازی شاری سنه‌ به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له‌ “تووماج ساڵحی” و “ڕه‌زا ڕه‌سایی” دوو به‌ندكرانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه‌ به‌ بڵاوكردنی وێنه‌ی “تووماج ساڵحی”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار، پشتیوانی خۆیان له‌ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌ربڕی و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام نیشان دا.